لە حوزەیرانی ئەمساڵدا؛ بە سەردانێک ڕۆیشتم بۆ وڵاتی هیندستان
ئالان دوسكى
10/29/20251 خولەک خوێندن










لە حوزەیرانی ئەمساڵدا؛ بە سەردانێک ڕۆیشتم بۆ وڵاتی هیندستان..
چووم بۆ ئەوەی زیاتر بگەم بە مێژووی ئەو وڵاتە و لە نزیکەوە بزانم چۆن بیروباوەری خەڵکی ئەو ناوچەیە دروست بووە. بەڕاستی، گەڵەک شتی سەیر و سەمەرەم لەو سەردانەدا بینی. جێگای سەرسوڕمان بوو بۆ من، ئەو پەرستنەی پەیکەرەکان و چاڵاکییە ڕۆحییەکان، لەنێویشیاندا بە تایبەتی ئەوەی بە ناوی “کریشنا” ناسراوە.
من هەمیشە حەزم لەوەبووە سەردانی ئەو وڵاتە بکەم، بە تایبەتی پاش ئەوەی لە ساڵی (٢٠١٧) کارم لەگەڵ هیندییەکان بوو و دەمزانی گەلێک جۆر و جیاوازیی دینی و کلتوورییان هەیە. ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە بمەوێت ئەمە بە چاوەکانی خۆم ببینم.
دوای ئەوەی هەر شتێکم لە نزیکەوە بینی، درکم بەوەکرد؛ کە خەڵکی چۆن بیروباوەری خۆیان دروست دەکەن، هەتا ئەگەر ئەو بیروباوەڕانە لە ناوچەیەکی دوورەدەستیش بێت!
ئەوەی سەرسوڕهێنە ئەمەیە؛ ئەوان بەو شێوەیەی باوەڕی خۆیان کە هەیانە پەیوەندیدارە بە ژیانەکەیان، بەوەی خۆیان بە دڵی پاك و ڕاستەقینە پەیوەندیدان لە هندستان، هەزاران ئایینی جیاواز هەن و هەموویان خۆیان دەهێڵن بە ڕێگا و ڕووی تایبەتی خۆیان، بەبێ ئەوەی ئایینەکانی تر بە بەرزتر یان نزمتر بزانن.
لە ئێستادا چاک دەزانم، کە خۆراکیان زۆر تیژە و پەیوەندیدارە بە ئایین و کلتوورەکەیان. بۆ نموونە، هەندێ خۆراكیان هەر فرە تیژبوو!، کە جێی پرسیار بوو، بەڵام بۆ؟، بەڵێ چونکە دروستکردنەکەی نایاب و بەرزە و شەربەت و خواردنەوەکانیشیان بە شێوەیەکی تایبەتی بەکار دەهێنن. منیش هەندێ جار کۆکا کۆلا دەخۆمەوە، بەڵام دوای ئەوەی لە تیژاتییەکی هیندی خۆراك خۆیم کرد، نەخۆش بوو! ئەو جارە یەکەم جار بوو لە ژیانی خۆم کە هەستم کرد بە ئەوەی (کۆکا کۆلا) لەسەر زماندا دەبێتە تیژاتی!
ئینجا، لەو سەردانەمدا، چەند شوێنێکی ناوازەم گوزەرکرد، وەک:
- کەونترین وێستگەی ڕادیۆ.
- شوێنە پەروەردەییەکان و مزگەوتی بوودییەکان.
- پەرلەمانی بەنگەلور.
- تێمپلای “ISKCON” کە تێیدا پەرستنی خوداوەند کریشنا دەکرێت.
لەکۆتاییدا، هیواخوازم بۆ خودی خۆم و تەواوی کەسانی خوێنەر کە گەشت کردن و گەڕان بەنێو نهێنییەکانی دنیادا، ئینسانێکی خۆڕسکی زێتر بەرهەمدار دروستبکات!
لەلایەن ڕۆژنامەنووس: ئالان دوسکی
٢٩ـی ١٠ـی ٢٠٢٥
