دیانا مەلا: کۆمەڵەی كورد لە ئەڵمانیا پێگەیەكی تایبەت و ناوازەی لەو وڵاتەدا هەیە

فاتما مزورى

12/25/20251 خولەک خوێندن

دیانا مەلا: کۆمەڵەی كورد لە ئەڵمانیا پێگەیەكی تایبەت و ناوازەی لەو وڵاتەدا هەیە

" لە ئەڵمانیا سەرقاڵی كاری خۆبەخشانەم بۆ كۆمەڵگەی كوردی و بە شانازی دەیزانم ".

ڕاپۆرت ژلايێ/ فاتما مزورى

دیانا مەلا، ئەندامی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەی كورد لە ئەڵمانیا دەڵێت: " دایك و باوكم لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ هاتنە ئەڵمانیا، منیش لێرە گەورە بووم و پەروەردە بووم و دەستم بە خوێندن كرد، توانیوومە وەك ئەندازیاری پیشەسازی بە گرنگیدان بە ئەندازیاری میكانیكی، ڕۆڵی خۆم ببینمەوە.

لە بەردەوامی ئاخاوتنەكەیدا دیانا مێلا، ئاماژەی بەوەدا: " هەرچەندە لە تەمەنێكی بچووكدا بووم بە بەشێك لە كۆمەڵگەی ئەڵمانی، بەڵام هەرگیز كوردییەكەم لەبیر نەكردووەو هەر لە تەمەنی گەنجییەوە بۆم دەركەوت كە ناسنامەی كوردایەتیم چەندە مانادارە بۆ من، ئەوەش هانی دام كە بە متمانەوە لەسەر ئەوە بووەستم كە من كێم، بەمەش شان بەشانی هاوکارانم سەرقاڵی كاری خۆبەخشانەم بۆ كۆمەڵگای كوردی و بە شانازی دەیزانم".

ئەوەش دەخاتەڕوو: " لە ساڵی ٢٠١٦ پەیوەندیم بە دەستەی لاوانی كوردەوە كرد و دوای چەند ساڵێك لە بەردەوام بوون، بووم بە ئەندامی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵگەی كورد لە ئەڵمانیا (Civaka Kurd li Almanya). كە کۆمەڵەی كورد لە ئەڵمانیا پێگەیەكی تایبەت و گرنگی لەو وڵاتەدا هەیە. تاكە ڕێكخراوی كوردییە كە لەسەر ئاستی پیشەیی لەگەڵ دەوڵەتی ئەڵمانیا و دامەزراوە سیاسییەكان كاردەكات. كارەكانی لەسەر بنەمای ئاڵا ڕەنگین، نوێنەرایەتی دەكات، زەمینەسازی كراوە، لە چوارچێوەی فرەچەشنی گەلی كورددا، پشتیوانی لە دیدگای درێژخایەنی ئازادی و كوردستانیێکی ئارام دەکەین. ئەمانە هۆكارن كە دڵ و وزەی خۆم بۆ ئەم كارە تەرخان بکەم، باوەڕم وایە كە لە ڕێگەی دیپلۆماسی و دیالۆگ و كۆمەڵێك بەها، دەتوانین بەدەستی بهێنین.

دیانا مەلا، دەشڵێت: " پلانی من بەهێزكردنی كۆمەڵگەی كوردە لە ئەڵمانیا بە پەروەردەكردنی پەیوەندییەكان، بەرەوپێشبردنی، بەشداری سیاسی و كولتووری، و پاڵپشتیكردنی گەنجان لە پەرەپێدانی تواناكانیان و ناسنامە. ئامانجم ئەوەیە دەرفەت بۆ کۆکردنەوەو، پەروەردە، و بەشداریكردنی كۆمەڵگا دروست بكەم، بۆیە دەنگی كورد لە ناو كۆمەڵگای ئەڵمانیدا دەتوانێ زیاتر دیار و كاریگەرتر بێت، لە هەموویان گرینگتر دەمەوێت وەك پێكهاتەیەك یەكبگرین و پێكەوە بەرەو پێشەوە بچین.

ئەو ئافرەتە چالاكوانە كوردە هێما بۆ ئەوەش دەكات: " پلانی ئێمە بۆ گەنجانی كورد ئەوەیە كە بەردەوام بین لە سازدانی ئەو بەرنامانەی كە پاڵپشتی شەخسی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی. لە ڕێگەی چالاکیەکانی كۆتایی هەفتە و وۆرك شۆپەوە بکەین، ئێمە سەرنجمان لەسەر بابەتگەلێكی گرنگ وەك بەڕێوەبردنی ململانێكان، سەركردایەتیكردن و پەرەپێدانی خۆ. هەروەها ئامانجمان هەیە بۆ ڕەخساندنی دەرفەت بۆ چالاکی زیاتر و پەیوەندی دروست کردن، ب هاوڕێیەتی، و بەستنەوەی گەنجانی كورد لە سەرانسەری ئەڵمانیا. لە سەرووی هەمووشیانەوە ئامانجمان بەهێزكردنی هەستی كوردایەتی و شانازیی ئەوانە، یارمەتیدانیان بۆ گەشەكردن بۆ ئەندامی متمانە بەخۆبوون و سەرقاڵی كۆمەڵگاكەیان. ساڵی داهاتوو پلانمان هەیە نزیكەی ٣٠ گەنجی بەشداربوو لە ئەڵمانیاوە بنێرین بۆ كوردستان، هەروەها میوانداریكردنی نزیكەی ٣٠ گەنج لە کوردستانەوە بۆ ئەڵمانیا بۆ ماوەیەكی دیاریكراو.

دەشڵێت: " هەموو كارەكانمان لەسەر بەهێزكردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی نێوان، ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان. لە دەرەوەی ئاڵوگۆڕی گەنجان، كۆمەڵگەی كورد لە ئەڵمانیا (KGD) پێشتر هاوبەشی لە نێوان زانكۆكانی كوردستان و ئەڵمانیا، پێشخستنی هاوكاری ئەكادیمی و هاوبەشكردنی زانیاری. سەرەڕای ئەوەش، (KGD) خاوەنی ڕۆڵێكی سەرەكی بینی لە ئاسانكاری بۆ پێكهێنانی گروپێكی پەرلەمانی كوردی لە ئەڵمانیا، پشتگیری زیاتر لە گفتوگۆ و نوێنەرایەتی سیاسی خۆی دەبینییەوە.

دیانا مەلا، ئاشكراشی دەكات: " ئەڵمانیا لە ڕێگەی بودجەی پڕۆژە و دەستپێشخەرییەكانەوە پشتگیری كۆمەڵگای كوردیمان دەكات و پەیوەندییەكی بەهێزی هەیە لە نێوانیان، ئەمەش هاوكاریكردن زیاتر دەكات لەسەر بەرنامە پەروەردەیی و كولتووری و كۆمەڵایەتییەكان لە هەمان كاتدا پێشخستنی یەكگرتن و پاراستنی ناسنامەی كولتووری، واتە پشتگیرییەكە هەم لە كۆمەڵگەی خۆمانەوە دێت و هەم لە دەوڵەتی ئەڵمانیاوە لە ڕێگەیپشتگیریکردنی پڕۆژەکان بە ذێوازی ماددی و مەعنەوی لەسەر بنەمای جۆری پڕۆژەكانەوە.

لە دواقسەكانیدا ئەو ئەندامەی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵگەی كورد لە ئەڵمانیا، دەڵێت: " پلانمان هەیە لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆنسێرتێك بۆ ئەو هونەرمەندە گەنج و بەهرەمەندانە ساز بكەین كە خاوەن بەهرەن و بەڵام تائێستا وەك پێویست نەناسراون، هەروەها لە بواری پەروەردە و ئەكادیمیدا بەردەوام خەڵاتی ئەدەبی دەبەخشین بە كەسە دیارەكان و نووسەران و زانایانی ناو كۆمەڵگەی كوردی. لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری كردن لە كۆمەڵێك پڕۆژەی بەرفراوان، وەك دەستپێشخەرییەكانی توێژینەوە یان لێكۆڵینەوەی ئاماری دەربارەی ڕەوەندی كورد لە ئەڵمانیا.