هەڵمەتی (١٦)ـڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان
11/25/20251 خولەک خوێندن








هەڵمەتی (١٦)ـڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان..
ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، بەڕێز ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە، بەڕێز حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، خاتوو د. خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، بەڕێز ئازاد حەمەد ئەمین، سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، بەڕێز گاریك هایرەپێتیان، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێڕاق، و بەڕێز دلێر نزار، دامەزرێنەری گۆڤاری ڕۆژامـــە، و چەندین ڕۆژنامەوان و چاڵاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیایی، هەڵمەتی (١٦)ـڕۆژەی چالاکی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و کچان، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا ڕاگەیێندرا.
لە ئاکامی ڕاگەیاندنی هەڵمەتە شازدە ڕۆژەییەکەدا؛ بە دەستپێکردنی پانێڵێکی پڕ وردەکاری لەسەر ڕەوشی خانمان و کاریگەرییە نەرێنی و لێککەوتە خراپەکان، بە ناونیشانی "کاریگەری توندوتیژی دیجیتاڵی و هەراسانکردنی ئۆنڵاین لەسەر ئافرەت و گرنگی جێبەجێکردنی ئاکاری میدیایی"، بەڕێوەچوو.
شایەنی باسە، لە پانێڵی ناوبراودا، بەڕێز دلێر دلێرین، دامەزرێنەری گۆڤاری ڕۆژامــــە، بە تێروتەسەلی باسی لە گرنگی ڕۆڵی ئافرەت و ڕەوتی ڕۆشنبیری لەنێوان ئافرەت و پیاودا کرد. هاوکات، لەلای خۆیەوە، تیشکی خستە سەر تواناسازی و بەهرەمەندی ڕۆژنامەوانانی کوردستان بە تێکڕا و گۆڤاری ڕۆژامـــــە بە تایبەتی، بەوەی وەک گەوهەرێکی میدیایی ئاست بەرز هەمیشە پێشەنگن لە نوێگەری.
ڕاگەیاندنی گۆڤاری ڕۆژامــــــە
٢٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
